چالاکیی زانستی خوێندكاران لە چوارچێوەی وانەی گەشەپێدانی مرۆییدا
2019-06-25 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
خوێندکارانی سمستەری دووەمی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری له هەردوو بەشی کارگێڕی کار و بەشی ژمێریاری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی چالاکییەکی زانستیان لە چوارچێوەی وانەی گەشەپێدانی مرۆییدا ئەنجامدا.
رۆژی ٢٥\٦\٢٠١٩ لەمەراسیمی نمایشکردنی چالاکییەکەدا کە بەڕێز پرۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی زانکۆو سەرۆک و مامۆستایانی بەشەکانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری ئامادەی بوون خوێندكارانی بهشدار چالاكی و بڵاوکراوە زانستییهكانی خۆیان نماش كردو ڕوونکردنەوەی پێویستیان لهبارهی كارهكانیانهوه پێشكهشی ئامادهبوان كرد.
له لایهن خۆشیانهوه بەڕێز سەرۆکی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ وێرای دهستخۆشی و نیشاندانی پاڵپشتی تهواو بۆ خوێندكاران، هاوكات هانیاندان بۆ ئهنجامدانی كاری باشترو زیاتر برهودان به توانا مرۆیی و كهسییهكانیان.