دوه‌مین ۆرک شۆپی نێودەوڵەتی لەنێوان زانکۆی نۆتینگهام و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
2019-06-24 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
دوه‌مین ۆرک شۆپی نێودەوڵەتی لەنێوان زانکۆی نۆتینگهام و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئه‌نجامدرا كه تێیدا چه‌ند بابه‌تێكی زانستی گرنگ له لایه‌ن توێژه‌رانی هه‌ردوو زانكۆكه‌وه خرانه‌روو.
رۆژی ٢٤-٦-٢٠١٩ له دووه‌مین ۆرک شۆپی نێودەوڵەتی لەنێوان زانکۆی نۆتینگهام و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی به‌رێز پڕۆفیسۆ د. محمد حنینی له زانکۆی نۆتینگهام بابەتێکی دەربارەی (Ranking Systems) پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و تێیدا به وردی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه له سیستمی رانكینی جیهانی زانكوكاندا ره‌چاو ده‌كرێن.
دواتریش پرۆفیسۆر موزهیر شابان، له زانكوی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد به ناوی (Writing and Publishing Research Rapers) كه‌تێیدا تیشكی خسته‌سه‌ر رێكاره زانستییه‌كانی نویسن و بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی له گۆڤاره زانستییه باوه‌ر پێكراوهكاندا.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه سێهه‌مین ۆرک شۆپی نێودەوڵەتییه كه زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی له‌مساڵدا ئه‌نجامی ده‌دات و هاوكات زانكۆ لە پلانیدایە کە پڕۆژەی توێژینەوەی هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی نۆتینگهام برەوپێبدات و بریاریشه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چه‌ندین پرۆژه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی هاوبه‌ش له نێوانیاندا را بگه‌یه‌نرێت.
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار
یه‌كه‌مین ۆرک شۆپی نێودەوڵەتی لەنێوان زانکۆی نۆتینگهام و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی به‌رێوه‌ده‌چێت
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆيی بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵوێزخانەی ئەمریکا وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی ساز ده‌كات