یهكهمین ۆرک شۆپی نێودەوڵەتی لەنێوان زانکۆی نۆتینگهام و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بهرێوهدهچێت
2019-06-24 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له چوارچێوهی پلانێكی هاوبهشدا بۆ ئهنجامدانی چهند پرۆژهیهكی زانستی یهكهمین ۆرک شۆپی نێودەوڵەتی لەنێوان زانکۆی نۆتینگهام و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بهرێوهچوو.
ئەنجامدانی یەکەم وۆرک شۆپی نێودەوڵەتی لەنێوان زانکۆی نۆتینگهام و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دوای ئەوە هات کە سەرۆکایەتی زانکۆ پلانی کاری توێژینەوەی هاوبەشی داڕشت لەگەڵ زانکۆی ناوبراو و لهو چوارچێوهیهشدا رۆژی ٢٣-٦-٢٠١٩ بە دو وۆرک شۆپ بەردی بناغەی ئەم پڕۆژە زانستیە گرنگە دانرا. سەرەتا پڕۆفیسۆ د. محمد حنینی بە بابەتێک دەربارەی
(Development of Advanced Semiconductor Materials and Devices for Next Generation Photovoltaics, OPPORTUNITIES AND CHALLENGES)
سەرنجی ئامادەبوانی بۆلای دواین توێژینەوەکانی زانکۆی نۆتینگهام لەبواری وزەی نوێبوەوە ڕاکێشا و دواتر بەشداربوان بە پرسیار و سەرنجەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
شایەنی باسە ئەمە دوەم چالاکی زانستیە کە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەسەر وزەی نوێبوەوە ئەنجامی دەدات دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٣ یەکەم وۆرک شۆپی زانستی بۆ پسپۆڕان و دەزگا و کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە تایبەتمەندەکانی ئەو بوارە ئەنجامدا. هەروەها زانکۆ بڕیاریدا کە زانکۆ بکاتە زانکۆیەکی سەوز و کەمترین کاغەز بەکاربهێنێت. لە ئێستادا زۆرینەی کارەکانی زانکۆ بە ئەلەکترۆنی کراون و هەنگاوی گەورەتری بواری وزەی پاک لە پلانی داهاتوی زانکۆدان.
دواتر بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی زانکۆ، بابەتێکی پێشکەش کرد دەربارەی کونە ڕەشەکانی گەردون و یەکەمین وێنەی کونە ڕەشەکە
(Black Holes in the Universe/ First Black Hole Image)
ئەم بابەتە وێڕای ئەوەی کە بابەتێکی زۆر نوێ و پسپۆڕی بو، بەڵام بەڕێزیان توانیان بە زمانێکی سادە بۆ سەرجەم ئامادەبوانی شیبکاتەوە بەجۆرێک کە زۆرینەی بەشداربوان پرسیار و تێڕامانیان هەبو بۆ بابەتەکە.
جێی ئاماژهیه زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پلانیدایە کە پڕۆژەی توێژینەوەی هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی نۆتینگهام برەوپێبدات و بریاریشه له ئایندهیهكی نزیكدا چهندین پرۆژهی زانستی و ئهكادیمی هاوبهش له نێوانیاندا را بگهیهنرێت.
ههواڵی پهیوهندیدار
دوهمین ۆرک شۆپی نێودەوڵەتی لەنێوان زانکۆی نۆتینگهام و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
زانكۆی گهشهپێدانی مرۆيی بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵوێزخانەی ئەمریکا وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی ساز دهكات