پێش کەش کردنی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی "Social Media Laboratory"
Search

پێش کەش کردنی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی "Social Media Laboratory"


2019-06-18 (سێشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە درێژەی کار و چالاکیەکانیدا لە بەرواری ١٧-٦-٢٠١٩ هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز ( د. مهدی حسین زادە ) مامۆستا لە کۆلێجی زانستی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ژێر ناونیشانی " Social Media Laboratory " .

لە سەرەتای سیمینارەکەدا بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر گرنگی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و دەورو کاریگەریان لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەکان لە سەرجەم بوارەکاندا.

دواتر بەڕێزیان باسی لە کردنەوەی سەنتەرێکی زانستی کرد بە ناوی " Social Data Center "  بە مەبەستی کۆکردنەوەی داتا لە سەرجەم تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بە پشت بەستن بە چەند پێوەرێک وەکو ( Research Question, Research Problem, Sociaty needs,Keyword , Research Field)  وە داخڵ کردنیان لە دەیتا بەیسێکی تایبەت بەم سەنتەرە و شەیرکردنی لەگەڵ دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکاندا بەمەبەستی دروست کردنی گروپ (Collaboration) پاشان بەکارهێنانی ئەم دەیتایانە لە لایەن توێژەرە بەڕێزەکانەوە و ئەنجامدانی توێژینەوەی باشتر و زۆر لە سەرجەم بوارەکاندا .

لە کۆتایی سیمینارەکەدا گفتوگۆ کرا لە لایەن ئامادەبووانەوە لەسەر شێوازی کردنەوەی ئەم سەنتەرە و گرنگی ئەم سەنتەرە بۆ توێژەران و هەرێمی کوردستان.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی