خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدان بە چەندین  بواری جیاواز بەشداری چوارەمین كەرنەڤاڵی زانكۆ یان كرد
Search

خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدان بە چەندین  بواری جیاواز بەشداری چوارەمین كەرنەڤاڵی زانكۆ یان كرد


2019-06-12 (چوارشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

لە میانی ئەنجامدانی چوارەمین كەرنەڤاڵی زانكۆی گەپێدانی مرۆیی كەلەهاوینە هەواری مێرگەپانی نزیك شاری سلێمانی بەرێوە چوو  خوێندكارانی بەشە جیاوازەكانی زانكۆ بە چەندین چالاكی جیاواز بەشدارییان لەكەنەڤاڵەكە كرد.

لەكەنەڤالەكەدا چەندین پرَۆژەی تەكنەلۆجی تێدا نمایشكرا كە خوێندكارانی بەشەكانی تەكنەلۆجیایی زانیاری و زانستی كۆمپیوتەر ئامادەییان كردبووكە خۆی دەبینیەوە لە بوارەكانی داتابەیس  و وێبسایت  و چەند بوارێكی تری تەكنەلۆجی .

وە خوێندكارانی كۆلێجی شیكاری نەخۆشیەكان بە نمایش كردنی چەندین تاقیكردنەوەی پزیشكی و فریاكەوتنی سەرەتایی بەهرەی خۆیان پێشكشی ئامادەبووان كرد.

وە جیاوازییەكی تری ئەم كەرنەڤاڵە لەوەدابووكە چەند خوێندكارێك بەهرەی خۆیان كەلەدەرەوەی خوێندن پەرەپێداوە نمایش كرد وەك بواری هونەری وێنەكێشان و وەرزشی كۆنفۆ شاوڵین و بواری گورانی و مۆسیقی .

وە لەگەڵ ئەم جالاكیانەدا چەندین یاری وەرزشی  و كوردەواری بۆ خوێندكارانو میوانەكان ئامادە كربوو هەتاوەكو كاتێكی خۆش بەسەر ببەن .

لەكۆتایی كەرنەڤاڵەكەشدا وەك پاڵپشتیەكو دەستخۆشیەك بۆ هەوڵ وماندبوینانلە بەشداریكردن لە چالاكیەكانی كەرنەڤاڵەكەدا بە ئامادەبوانی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئاسۆ محەمەد دەروێش راگری كۆلێجی زانست و تەكنەلۆجیاو مامۆستا ئومێد حەسن سەرۆكیو لیژنەی ئمادەكاری كەرنەڤاڵەكەو ئەندامانی لیژنەی ئامادەكاررانی كەرنەڤاڵەكە بروانامەو لۆگۆی زانكۆ پێشكەشی خوێندكارانی بەشداربووی چالاكیەكانی كەنەرنەڤاڵەكە كرا .

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی