زانكوی گەشەپێدانی مرۆیی چوارەمین كەرنەڤاڵی خۆی ساز كرد
Search

زانكوی گەشەپێدانی مرۆیی چوارەمین كەرنەڤاڵی خۆی ساز كرد


2019-06-12 (چوارشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

لە رێكەوتی 9/6/2019 زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەك نەریتێكی ساڵانەی خۆی هەستا بە ئەنجامدانی كەرنەڤاڵێكی زانستی و تەكنەلۆجی و هونەری و كلتوری .

كەرنەڤاڵەكە لە هاوینەهەواری مێرگەپانی نزیك شاری سلێمانی بەرێوە چوو ئەمەش جیاوازییەكی  كەرنەڤاڵی ئەمساڵی لەگەڵ كەرنەڤاڵەكانی ساڵانی پێشووی بەخۆیەوە بینی.

كەرنەڤاڵەكە بە ئامادەبونی  بەرێز پرۆفیسۆر د .مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ بەرێوە چوو وە لەهەمان كاتدا زیاتر لە 800 خوێندكارو میوان بەشداری ئەم كەرنەڤاڵە بوون .

كەرنەڵەكە خۆی ئەبینیەوە لە چەندین بواری جیاواز لە بوارەكانی تەكنەلۆجی و پزیشكی و هونەری و وەرزشی و مۆسیقی وكلتوری ...

لەم كەرنەڤاڵەدا خوێندكارانی بەشەجیاوازەكانی كۆلێجەكانی زانكۆ هەركەسەو لەبوارەكانی خۆیاندا چەندین نمایشیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد كە دەبێتەهۆكارێكی گرنگ بۆ پاڵپشتی كردنی خوێندكاران و پەرەپێدانی تواناكان و بەهرەكانیان .

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوام هەوڵیداوە لەهەمو لایەنەكانەوە پاڵپشتی خوێندكارەكانی بكات كە وەك چۆن لە بواری زانستدا توانیویەتی چەندین ساڵ لەسەر یەك ببێتە یەكەم زانكۆ لەسەر ئاستی كوردستان ئەم كەنەڤاڵەش بەهەمان شێوە دەبێتە هۆكارێكی گرنگ بۆ بەرەوپێشچونی زانكۆ .

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی