خوێندكارانی كۆڵێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی نوێی ته‌كنه‌لۆجی نمایش ده‌كه‌ن
2019-06-11 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی‌دا خوێندكارانی كۆڵێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا چه‌ندین پرۆژه‌ی ته‌كنه‌لۆجی و پرۆگرام سازییان نمایش كرد.
له‌و پرۆژانه‌دا توانا‌و لێهاتووی خوێندكاران به‌دی ده‌كرێت له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای نوێ بۆ ئاسانكردنی بواره پراكتیكه‌كان له ژیانی رۆژانه‌دا، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی بیری داهێنه‌رانه‌ی خوێندكاران و دۆزینه‌وه‌ی رێگای نوێ له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیادا.
دیارترین ئه‌و پروژانهش بریتی بوون له؛
Secure news website
كه تێیدا خوێندكاران هەستاون بە دروست کردنی ماڵپەڕێکی هەواڵی بەهێز لە ڕوی سکورێتیەوە کە بتوانێت لەسەر ئامێرەکانی (لاپ‌تۆپ، تابلێت، سەرجەم ئامێرە زیرەکەکانی تر) بە هەمان کوالێتی چوستی ئاستی سکوێریتی کاربکات بۆ ئەم مەبەستەش کۆمەڵێک ڕیکاری بەرگری کردن لە هاک کردن گیراوەتە بەر.
Bizz Connecter
ئامانجی ئەم پرۆژەیە گەشەپێدان و بەرەو پێشبردنی سیستەمی بازرگانی ئەلکترۆنی لە ڕێگەی دروست کردنی ماڵپەڕێک کە بەکارهێنەران سەر پشک دەکات باشترین بازرگانی ئەلکترۆنی بۆ خۆی دەستەبەر بکات، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمەڵێک تەکنیک و زمانی جیاوازی پرۆگرامسازی تێدا بەکار هاتووە
Hand written digit Recognition
پێکهاتووه لە دروست کردنی سیستەمێک بۆ ناسینەوەی ئەو ژمارانەی کە بە دەستی دەنوسرێت کە ئەم پرۆژەیەش دەتوانێرێت ببێتە بنچینەیەک بۆ توێژینەوەیەک لە خوێندنی ماستەر و دکتۆرادا
Intelligent Exam System
بریتییه لە دروست کردنی سیستەمێکی تاقیکردنەوەی ئەلکترۆنی کە یارمەتیدەر بێت بۆ مامۆستا و ئاسانکار بێت بۆ خوێندکار لە کاتی وەڵام دانەوەدا، هەروەها دەتوانێت راپۆرت وەربگیرێت لە سیستەمەکە سەبارەت ئەنجامی تاقیکردنەوەكان.
2D Game When the Evil turns
یارییەکی ئەلکترۆنییه بەبەکارهێنانی زمانە جیاوازەکانی پرۆگرامسازی جاڤا کە لەم یارییەدا چەندین تەکنیکی ئەنیمەیشنی جیاوازی تێدا بەکارهاتووه.
UHD Alumni
دروستکردنی سۆشیاڵ میدیایەکی تایبەت بە خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ده‌رچوانی زانكۆ، بە جۆرێک کە دەتوانرێت وەک (ئینستاگرام، فەیسبووک) بەکاربێت.
جیاوازی ئەم پڕۆژەیە لەوەدا خۆی ئەبینێتەوە کە خوێندکاران دەتوانن پرۆژەکانی یەکتری بەکاربهێنن و سوود لە یەکتری وه‌ربگرن.