خوێندكارانی كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان به‌شداری كارا له كه‌رنه‌ڤاڵی زانكودا ده‌كه‌ن
2019-06-10 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له میانه‌ی چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خوێندكارانی كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان به‌شداری كارا ده‌كه‌ن و به چه‌ند چالاكییه‌كی ته‌ندروستی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه زیاتر ده‌رازێننه‌وه.
خوێندكارانی كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان جگه له نمایش كردنی كرداری فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، رێنمایی ته‌ندروستی پێویستیان دایه ئاماده‌بووان تا له كاتی روداوی كتوپر و له ناكاودا سودی لێوه‌ربگرن بۆ به هاناوه‌چوونی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان.
كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان كۆلیجێكی نوێی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌و ئه‌مساڵ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و كۆلێجه به‌شدارێكی سه‌ره‌كی كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆ بوون.