دید و ئامانجەکانی زانکۆ
په‌یامی زانكۆ:
په‌یامی زانكۆ خۆی له‌ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستیه فێركاری و رِۆشنبیری و ته‌كنیكیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی به‌ها باڵاكان و پابه‌ندبوون به‌گه‌شه‌پێدانی مرۆڤایه‌تی و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌كانی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ گشت ده‌زگا زانستی و پیشه‌ییه‌كان له‌ناو عێراقدا، له‌گه‌ڵ سوود وه‌رگرتن له‌مه‌ڵبه‌نده‌كانی توێژینه‌وه له‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نموونه‌یه‌ك كه‌چاوی لێبكرێت و ببێته ماڵی شاره‌زایی و مه‌رجه‌عیه‌تی زانستی له پشت پێبه‌ستنی ده‌زگاییدا.
ئه‌ركی زانکۆ:
به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی مرۆڤ و په‌ره‌پێدانی بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆ ببێته پێشه‌نگ له‌بواری خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی و گه‌شه‌پێدانی مرۆڤ و په‌ره‌پێدانی پێكهاته‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی ببێتهكهسێكی داهێنه‌ر، كه‌توانای كامهرانكردنی كه‌سانی تر و به‌دیهێنانی پێشكه‌وتن و شارستانی هه‌بێت.
تێڕوانینی زانكۆ:
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له عێراق دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیه كارده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین ئاستی خوێندن له‌سه‌ر ئاستی خوێندنی به‌كالۆریۆس هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا كه ده‌رچووانی ئاماده بكات وه‌ك تاكی سه‌ركه‌وتوو له رِووی ئه‌كادیمی و گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌وه بۆ بواره‌كانی ژیان.
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له عیراق كارده‌كات بۆ ئاماده‌كردنی خوێندكاران وه‌ك تاكی سه‌ركه‌وتوو له كۆمه‌ڵگه‌دا له رووی ئاستی زانستی و كه‌سایه‌تیه‌وه له رێی پێشكه‌شكردنی باشترین ئاستی خوێندنی ئه‌كادیمی و كاركردن له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، هه‌روه‌ها فه‌راهه‌م كردنی بوار بۆ پراكتیزه‌كردن و رِاهێنان و ئاوێته‌كردنی خوێندن له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م