پێناسەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، زانكۆیه‌كی وه‌قفی قازانج نه‌ویسته، پرۆفیسۆر دكتۆر علی محی ا‌لدین قه‌ره‌داغی دایمه‌زراندووه و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدایه، كه به فه‌رمی دانی به بڕوانامهكانیدا ناوه.
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، له‌ڕۆژی ١٦ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٠٨دا دامه‌زراوه و مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وه‌رگرتووه به‌بڕیاری ژماره (٣/١٩٢١١) و له به‌رواری ٢٧ كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠٨دا كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، به فه‌رمانی ژماره (٦٦١٣) له به‌رواری (٢٠١٧/٩/٢٤) دانی به بڕوانامهكانیدا ناوه.
خوێندنی ئه‌كادیمی له‌م زانكۆیه‌دا له‌ساڵی خوێندنی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ ده‌ستی پێكردووه، كه له یه‌كه‌م ساڵی خوێندندا (٣٧٩) خوێندكاری له‌خۆگرتبوو له چوارچێوه‌ی سێ كۆلیَجدا، كه له كامپی یه‌ك له قه‌ره‌داغ ده‌یانخوێند، پاش ئه‌وه‌ش ساڵ له دوای ساڵ به‌رده‌وام بووه له فراوانكردن و په‌ره‌پێدانی كۆلێج و به‌شه‌كانی به شێوه‌یه‌ك له‌ئێستادا (١٦) به‌شی له چوارچێوه‌ی (٤) كۆلێجدا هه‌یه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی كامپه‌كانی زانكۆ له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ٢ كامپ زیادی كردووه كه بریتین له :
- كامپی یه‌ك له قه‌ره‌داغ.
- كامپی دوو له بناری گۆیژه.
داهاته‌كانی زانكۆ:
هه‌موو داهاته‌كانی زانكۆ بریتیه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له به‌رامبه‌ر دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن له خوێندكاران وه‌رده‌گیرێت، كه ئه‌مه‌ش بۆ خزمه‌تی زانكۆ خۆیه‌تی و ته‌نها لهپهرهپێدانیدا خه‌رج ده‌كرێت.
به‌ها بنه‌ڕه‌تیه‌كانی زانكۆ:
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هه‌وڵی به‌دیهێنانی په‌یام و ئامانجه‌كانی خۆی ده‌دات له‌ڕێی ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌ها بنه‌ڕه‌تیانه‌ی خواره‌وه:
١-پابه‌ندبوونی ڕه‌وشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی: زانكۆ پابه‌ندبوونی خۆی به‌و پابه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌وشتیه باڵایانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تیه باڵاكاندا ده‌گونجێت.
٢-ژینگه‌و پراكتیكی زانستی: زانكۆ پابه‌نده به دابینكردنی ئه‌و ژینگه زانستیه‌ی كه له‌سه‌ر هاندانی بیركردنه‌وه‌ی پێشكه‌وتنخوازانه و شاره‌زایی له ته‌كنیكه‌كانی سه‌رده‌م دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها بایه‌خ به‌لایه‌نی كرداری و پراكتیكی هه‌موو بوارێكی پسپۆڕی ده‌دات، چونكه زانستی به‌سوود ئه‌و زانسته‌یه كه شیاوی پراكتیكهكردنه.
٣- داهێنان و لێزانی: زانكۆ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌پێناوی به‌دیهێنانی داهێناندا ده‌خاته گه‌ڕ و چاودێری و پشتگیری نوێبوونه‌وه ده‌كات له‌ڕێڕه‌وی خۆیدا به‌ره‌و ناوازه‌یی زانستی، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات كه ڕۆشنبیری باشتر و و لێزانی و باش ئه‌نجامدان بچه‌سپێنێت و گه‌شه به توانا و شاره‌زاییه‌كان بدات و پشتگیریی به‌هره‌مه‌ندان بكات.
٤- باشی: زانكۆ پابه‌نده به چه‌ندین پێوه‌ری زانستی و په‌روه‌رده‌یی ئاست به‌رزه‌وه و هه‌میشه له‌هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی و توێژینه‌وه‌ی زانستیدایه به‌جۆرێك كه له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌دا بێت.
٥-خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه: زانكۆ هه‌وڵی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و ده‌زگاكانیدا ده‌دات و پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه و په‌ره‌پێدانی و به زانیاری كردن و خۆشگوزه‌رانكردنی .
٦-دیدگای جیهانی و مرۆڤایه‌تی: له‌و ده‌مه‌دا كه زانكۆ پشت به به‌ها ئیسلامیه‌كانی ده‌به‌ستێت، له‌هه‌مان كاتدا ڕه‌هه‌ندی جیهانی په‌یامه‌كه‌ی فه‌رامۆش ناكات كه‌خۆی له‌ڕێزگرتنی ئه‌وانی تر و ڕۆشنبیریه جیاوازهكانیاندا ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕه‌هه‌نده مرۆڤایه‌تیه‌ی كه‌خۆی له‌خزمه‌تكردنی مرۆڤدا ده‌بینێته‌وه وه‌ك مرۆڤ و ڕه‌هه‌ندی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه تیایدا ده‌ژی، كه ئه‌ویش بریتیه له‌و بنچینه‌یه‌ی كه‌لێوه‌ی دروست بووه و بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
٧-ئازادی ئه‌كادیمی: زانكۆ هانی كرانه‌وه و دیالۆگ و دادپه‌روه‌ریی و ئازادی ئه‌كادیمی ده‌دات.
٨-پێشه‌وایه‌تی و هاوكاری: زانكۆ هه‌وڵی چه‌سپاندنی كاری به‌كۆمه‌ڵ و لێبورده‌یی و چاوكردن له پێشه‌وا ده‌دات.
٩-گرتنه‌به‌ری په‌یڕه‌وی خوێندنی به‌رده‌وام و جۆراوجۆر: زانكۆ په‌یڕه‌وی خوێندنی به‌رده‌وامی گرتۆته به‌ر له‌ڕێی هاندانی ده‌رچووانی بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا و مه‌شق و سازدانی هه‌میشه‌یی.
١٠-هاوبه‌شی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حكومی و نێوده‌وڵه‌تی: زانكۆ هه‌وڵ ده‌دات كه‌هاوكاری و په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گشت ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حكومی و نێوده‌وڵه‌تیدا بهێنێته كایه‌وه له‌پێناو به‌دیهێنانی په‌یام و ئامانجه‌كانیدا.
١١-لێپرسینه‌وه و كاری ده‌زگایی: هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی ده‌زگایی و لێپرسینه‌وه، دوو مه‌رجی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆ په‌یام و ئامانجه‌كانی