زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی هەڵمەتی خوێن بەخشین ئەنجام دەدات
Search

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی هەڵمەتی خوێن بەخشین ئەنجام دەدات


2017-05-16 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

لە چوار چێوەى خزمەتکردنى کۆمەڵگە و هەماهەنگی زانكۆ بۆ ڕێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى، مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیی بە هاوکارى ڕێکخراوى (خاوێن بۆ پەرەپێدانى تەندروستى)، هەڵمەتێکى خوێن بە خشینیان دەست پێکرد.

ئەم هەڵمەتە كە بە چاودێری بەڕێز سەرۆكی زانكۆو لە ژێر رێنماییە بەردەوامەكانی بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمینداریەتی زانكۆ ئەنجامدراوە، كە هەمیشە بەڕێزیان داوای كردووە مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشەنگی خزمەتكردن بن بە سەرجەم بوارەكانی ژیانی كۆمەڵگەی كوردستانی.

لە ڕۆژى یەکەمى ئەم هەڵمەتە دا كە (16/5/2017) ئەنجامدرا دەستەیەک لە خوێندکارانى کۆڵێژى کارگێڕى و ئابورى ئامادەى خوێن بەخشین بوون، لەم بوارەشدا كارمەندانی بانكی خوێنی سلێمانی و رێكخراوی خاوێن كارئاسانی تەواویان بۆ بەڕیوەچوونی پرۆسەكە كرد.

شایانی باسە ئەم هەڵمەتی خوێن بەخشینە وەك هاوكارییەكی زانكۆیە بۆ بانكی خوێنی سلێمانی و ئەو كەسانەی پێویستییان بە خوێن هەیە، بەتایبەت پێشمەرگە سەربەرزەكانی كوردستان كە بە خوێنی خۆیان پارێزگاری لە خاك و خەڵكی كوردستان دەكەن، هەڵمەتەكەش بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو بەردەوام بێت و بۆ ئەم مەبەستەش نزیكەی 200 خوێندكار ناوی خۆیان تۆماركردووە.

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development