كەرنەڤاڵی بناری گۆیژە و بەهاری زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی
Search

كەرنەڤاڵی بناری گۆیژە و بەهاری زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی

2017-04-23 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

سەرۆكی زانكۆ لە كەرنەڤاڵەكەدا:

ئەم كەرنەڤاڵە رەنگدانەوەی وەفاو ئەمەكی زانكۆیە بۆ پایتەختی رۆشنبیری كوردستان.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 23/4/2017 بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید، لە كەمپی بناری گۆیژەی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كەرنەڤاڵی بەهاری گۆیژە ئەنجامدرا.

ئەم كەرنەڤاڵە كە بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆو میوانانی زانكۆ بەڕێوەچوو، ژمارەیەك لە هونەرمەندانی ناسراوی كوردستان بەشدارییان تیادا كرد و وتەو بابەت و چالاكییان پێشكەش كرد.

سەرەتای كەرنەڤاڵ بە یادی شەهیدان و راوەستان بۆ گیانی ئەوان بەدەم سروودی ئەی رەقیبەوە دەستی پێكرد، دواتر بەڕیز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف كەریم سەرۆكی لیژنەی باڵای كەرنەڤاڵ وتەی بەخێرهاتنی پێشكەشكردو تیایدا مەبەستەكانی ئەنجامدانی ئەم چالاكییە ناوازەیەی خستە روو، هەروەها سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەو كەس و لایەنانە كرد كە هاوكاری زانكۆ بوون بۆ سەرخستنی ئەم چالاكییە.

دواتر بەڕێز سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وتەیەكی پێشكەش كردو ئەوەی خستەڕوو كە ئەمڕۆ زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كەرنەڤاڵێكی بەهاری ناوازە ئەنجام دەدات، كە ئەمە رەنگدانەوەی وەفای زانكۆیە بۆ خزمەتی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری كوردستان، هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا كە دامەزراندن و دروستبوونی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەسەر دەستی كەسایەتییەكی دیاری وەك پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی، دیارییەكە بۆ شاری سلێمانی تا هەمیشە ئەم شارە لە بەهارو جوانیدا بێت.

پاشان هەریەك لە هونەرمەندان و كەسایەتییەكانی شاری سلێمانی (مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی، عومەری كەریم ئاغا، حەمید بانەیی، كاوە قادر) وتەو بابەتیان پێشكەش كرد.

دواتر لە لایەن چەند تیپێكێ جیاوازەوە گۆرانی و موزیكی كوردی پێشكەش كراو هۆنراوەی خوێندكارانیش زیاتر ئاهەنگی دەستپێكی كەرنەڤاڵی پڕ جۆش و خرۆشتر كرد، ئەمە جگە لەوەی نمایشی فڕۆكەوانی و باڵۆن و پەڕە گلایدەر بەردەوام بە ئاسمانی زانكۆوە كەشێكی ناوازەیان خوڵقاندبوو.

كەرنەڤاڵی بەهاری گۆیژە بە چەندین بەرهەم و چالاكی جۆراوجۆر تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و وا بڕیارە چەندین چالاكی هونەری و نمایشی شانۆیی ئەنجام بدرێت.

uhd.edu.iq : University of Human Development