ژمارەی نوێی (گۆڤاری گەشەپێدان) كەوتە بەردیدی خوێنەرانی
Search

ژمارەی نوێی (گۆڤاری گەشەپێدان) كەوتە بەردیدی خوێنەرانی


2017-07-17 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

ئەمڕۆ 16/7/2017 ژمارەی نوێی گۆڤاری گەشەپێدان كە گۆڤارێكی رۆشنبیری گشتی وەرزییە و زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەری دەكات ی كەوتە بەر دیدی خوینەرانی.
لەم ژمارەیەدا كە ژمارە (3)ی گۆڤارەكەیە، جگە لە چەندین بابەتی هەمەرەنگی زانستی و ئەكادیمی، زۆربەی چالاكییەكانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و كۆلێج و بەشەكانی بڵاوكراونەتەوە.
لەم ژمارەیەی گۆڤاری گەشەپێدان راپۆرتێكی تێروتەسەل لەسەر چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و چاوپێكەوتنێكی تایبەتی بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانكۆ پڕۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی بەرچاو دەكەون، ئەمە جگە لە راپۆرتێك لەسەر چالاكییەكانی كۆلێجی كارگێڕی و ئابووری لە ماوەی رابردوو، هەروەها راپۆرتێكی تایبەت بە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانكۆ تایبەت بە كۆمپیوتەر و ئایتی.
شایانی باسە (گۆڤاری گەشەپێدان بۆ هەمووان) گۆڤارێكی رۆشنبیری گشتی وەرزییە، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و روناكبیری زانكۆ دەری دەكات و خاوەنی ئیمتیازی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییە و تا ئێستا سێ ژمارەی لێ دەرچووە.
بۆ بینینی ئەم ژمارەیەی گۆڤاری گەشەپێدان كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:
http://uhd.edu.iq/pub/index.php?jur=3#your_book_name/1

وە بۆ خوێندنەوەو داگرتنی سەرجەم ژمارەكانی گۆڤاری گەشەپێدان كلیك لەم لیینكە بكە:
http://uhd.edu.iq/publications.php