سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە كونسوڵی توركیا لە سلێمانی دەكات
Search

سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە كونسوڵی توركیا لە سلێمانی دەكات


2017-08-29 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە 29/8/2017 بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ پێشوازی كرد لە وەفدی كونسوڵگەری توركیا لە شاری سلێمانی كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان سەركونسوڵی توركیا لە شاری سلێمانی هاكان ئیرتەم و وەفدی یاوەری. لە دانیشتنێكدا كە زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاند هەردوولا جەختیان لەسەر پەیوەندی نێوانیان و هەماهەنگی زاستی و ئەكادیمی لە بوارە جیاوازەكانی پەیوەست بە خوێندنی زانكۆیی كردەوە. بە تایبەت ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و مامۆستایان لە نێوان زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و زانكۆكانی توركیا خاڵی سەرەكی گفتوگۆكان بوو. لە كۆتایی دیدارەكەدا سەرۆكی زانكۆ لۆگۆی زانكۆی بەخشییە كونسوڵی توركیا لە شاری سلێمانی و وەفدی میوانیش جگە لە سوپاسی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی هیوایان خواست پەیوەندی و هەماهەنگیان زیاتر بێت بۆ خزمەتكردنی زیاتری هەردوولا.

uhd.edu.iq : University of Human Development

 uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development