سەرۆکی زانکۆ بەشداری کۆبوونەوەی زانکۆکانی عێراق دەکات
Search

سەرۆکی زانکۆ بەشداری کۆبوونەوەی زانکۆکانی عێراق دەکات


2017-08-14 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

رۆژی هەینی رێکەوتی ۱۱ی ئابی ۲٠۱۷ بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە یاوەری پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رێبوار کەریم مەحمود بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی زانکۆ. بەشداریکرد لەکۆبونەوەی سەرۆکی زانکۆکانی عیراق کە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان سازکرا.
لە کۆبونەوەکەدا کە زیاتر لە ۳٠ سەرۆکی زانکۆی تایبەت و حکومی لەعیراق و هەرێمی کوردستان بەشداربوون بەتێروتەسەلی گفتوگۆکرا دەربارەی پرسی ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆکانی هەرێم و بەغداد و چۆنێتی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە.
هەرلەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا لەسەر كردنەوەی رێوشوێنی نوێی هاریکاری لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و کارکردن لەسەر پێگەی زانکۆکان لە یەکێتی زانکۆ عەرەبییەکان و سەرجەم ئەو دەستەو دامەزراوە  ناوچەیی و نێودەوڵەتییانەی کە ئەم زانکۆیانە دەتوانن رۆڵی تیادا ببینن لەپێناو کردنەوەی دەروازەی نوێ بۆ پەرەپێدانی ئاستی زانستی زانکۆکان و رەخساندنی هەلی خوێندن بۆ خوێندکاران

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

`