سەرۆكایەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆی كوردستان/ سنە
Search

سەرۆكایەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆی كوردستان/ سنە


2017-08-29 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

دوای نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە 29/8/2017 بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ پێشوازیان كرد لە وەفدێكی زانكۆی كوردستان لە سنە كە بە سەرۆكایەتی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆو وەفدی یاوەری سەردانی زانكۆیان كردبوو. لە دیدارێكی دۆستانەدا كە نزیكەی كاتژمێرێكی خایاند هەردوولا جەختیان كردەوە لە بەردەوامی هاوكاری نێوانیان لە بواری ئەكادیمی و زانستی. ئەمەو هەر لەو دیدارەدا بڕیاردرا كە لە نزیكترین كاتدا وەفدی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەردانی زانكۆی ناوبراو بكات بە مەبەستی واژۆكردنی نامەی لێكتێگەیشتنی زانستی و ئەكادیمی، بە تایبەت لە رووی ئاڵوگۆڕی ستافی ئەكادیمی و خوێندكارانی هەردوولا.

 

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development