بە سپۆنسەری زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، گەشتێكی زانستی بۆ ژمارەیەك لە خوێندكارە یەكەمەكانی زانكۆ رێكدەخرێت
Search

بە سپۆنسەری زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، گەشتێكی زانستی بۆ ژمارەیەك لە خوێندكارە یەكەمەكانی زانكۆ رێكدەخرێت

2017-08-18 (هەینی) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

كاتژمێر ١٠ی شەوی پێنج شەممە (١٧ی ئابی ٢٠١٧) ژمارەیەك لە خوێندكارە یەكەمەكانی قۆناغەجیاوازەكانی بەشی ئینگلیزی بەیانیان و ئێوارانی كۆلێجی زمان، لە لایەن بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید (سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی) و بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەئوف كەریم (راگری كۆلێجی زمان) لە سلێمانیەوە بەرەو شاری (وان)ی كوردستانی باكور بەڕێكران بە مەبەستی بەشداریكردنیان لە پڕۆگرامێكی زانكۆی (یوزونج یێڵ) كە تەنها زانكۆی ئەو شارەیە و زیاتر لە سی و هەشت هەزار خوێندكاری هەیە.

گەشتەكە كە بە سپۆنسەری تەواوی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەدەچێت دە رۆژ دەخایەنێت و لە چوارچێوەی رێكەوتننامەیەكی لێكگەیشتندایە كە لە نێوان زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و زانكۆی یوزونج یێڵ واژۆكرا لە میانەی سیمپۆزیەمی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و زانكۆكانی توركیادا لە مانگی ئایاری ٢٠١٧ كە تێیدا زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەك تەنها زانكۆی تایبەتی هەرێمی كوردستان بەشداریكرد.

شایانی باسە پازدە خوێندكار لە یەكەمەكانی بەشە ئینگلیزیەكانی كۆلێج، بە سەرۆكایەتی ژمارەیەك لە مامۆستایانی بەشی ئینگلیزی، لە لایەن راگرایەتی كۆلێجەوە بۆ پڕۆگرامەكە پێشنیاركران بە پێی ریزبەندی دەرچوونیان و دواتر بانگهێشتنامەی فەرمی زانكۆكەیان بۆ هات وەك دەستپێكی چەندین چالاكی دیكەی هاوشێوە لە نێوان زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و زانكۆكانی باكوری كوردستان و توركیا.

شایانی باسە لە كاتی بەڕێكردنی خوێندكارەكان بەرەو شاری وان، بەڕێز سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی هیوای گەشتێكی پڕ لە دەستكەوتی بۆ خوێندكارەكان خواست و داوای لێكردن كە نوێنەر و باڵوێزێكی شایستەی زانكۆ و هەرێمەكەمان بن و، سەرەتایەكی هاندەر بن بۆ درێژەدان بەم پڕۆگرامە و پڕۆگرامی هاوشێوەی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی مامۆستا و خوێندكار. هاوكات بەڕێزیان شان بە شانی كەسوكاری خوێندكارەكان، لە شوێنی دەرچوونی خوێندكارەكان مایەوە تا دڵنیابوونەوە لە بەڕێكردنیان بەرەو كوردستانی باكور. لە ئێستاشدا خوێندكارەكان بە سەلامەتی و تەندروستی باشەوە گەیشتونەتە میوانخانەی زانكۆی (یوزونج یێڵ)ی شاری وان.

uhd.edu.iq : University of Human Development