بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی: پێشكەوتن و سەركەوتن پێویستی بە بەرنامەو پلانی ستراتیژی هەمەلایەن هەیە
Search

بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی: پێشكەوتن و سەركەوتن پێویستی بە بەرنامەو پلانی ستراتیژی هەمەلایەن هەیە


2017-04-08 (شەممە) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 8/4/2017 زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی چوارەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی خۆی دەست پێكرد، ئەم كۆنفرانسە كە بە ئامادەبوونی بەڕیز د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ئەنجومەنی زانكۆ بەڕێوەچوو بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت و لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا زیاتر لە 115 توێژینەوەی جۆراوجۆر لە لایەن 180 توێژەر لە 10 وڵاتی جیاوازەوە پێشكەش بكرێن.

لە سەرەتای كۆنفرانسەكەدا بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وتەیەكی پیشكەش كردو تیایدا بە چەند خاڵێك شێوازەكانی پێشكەوتن و سەركەوتنی میللەتانی رونكردەوەو چۆنیەتی سوود لێ وەرگرتنی رونكردەوە. 

لە یەكەم خاڵ بەڕێزیان ئاماژەی بە گرنگی كات و رێزگرتنی لەكات كرد، بەڕیزیان وتی لە ئێستادا هەمووان دەمانەوێت میللەتەكەمان بەرەو پێشكەوتن و سەركەوتن بەرین، بەڵام ئەبێت بزانین كە ئەو ئاواتە پێویستی بە بەرنامەو پلانی ستراتیژی هەیە. ئەبێت لە كوردستان بچینە ئەو بوارەی كە كێبڕكێ لەسەر باشترین بێت (باشترین خزمەت ، باشترین كار، باشترین ئەنجام) نەك تەنها لەسەر كاری باش، هەر ئەم خاڵەشە كە قورئانی پیرۆز بە (أحسن عملا) ناوی دەبات و داوای دەكات.

لە بەشێكی تری وتەكەیدا بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاماژەی بە گرنگی خوێندن و سیستمی زانكۆكان كرد و وتی: ئەو وڵاتانەی توانیان لە ماوەیەكی كەم هەستنەوەو پێش بكەون وەك وڵاتانی (سەنگافورە و مالیزیا)و چەند وڵاتی تر، بەهێزیترین هۆكاری ئەم پێشكەوتنەیان گرنگیدان بوو بە بواری پەروەردەو خوێندن و سیستمی زانكۆكان، وە لەم بوارەشدا بودجەی تایبەتیتیان بۆ تەرخان كردو كردیانە كاری سەرەكی خۆیان.

پاشان بەڕێزیان ئاماژەی بە ئەركی حكومەتەكان كرد لە بواری پێشكەوتنی گەلەكانیان و وتی دەبێت كاربەدەستان هەمیشە بەرنامەی تایبەتیان هەبێت بۆ هاندانی داهێنان و داهێنانكاران و دۆزینەوەی زەمینەیەكی لەبار بۆ كاری داهێنەرانە، ئەمەش لە ئێستادا دەبێت حكومەتی هەرێم بە ئەركی خۆی بزانێت و كاری لەسەر بكات.

بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی لە بەشێكی تری وتەكانیدا داوای كرد كە توێژینەوەكانی ئەم كۆنفرانسە و كۆنفرانسەكانی تر تەنها لەسەر لاپەڕەكان نەمێننەوەو لایەنە پەیوەندیدارەكان بتوانن سوودی لێ وەربگرن و بیخەینە بواری جێبەجێكردن.

لە كۆتایی وتەكەكانیشیدا بەڕێزیان ئاماژەی بەوەكرد كە پێویستە هەمووان شێوازی بیركردنەوەمان لەسەر گۆڕانكاری و پێشكەوتن بگؤڕین، بەشێوەیەك هەموو بیركردنەوەكان بۆ خزمەتكردن بێت بە گەل و وڵات.

 uhd.edu.iq : University of Human Development

 uhd.edu.iq : University of Human Development

 uhd.edu.iq : University of Human Development

 uhd.edu.iq : University of Human Development

 uhd.edu.iq : University of Human Development

 uhd.edu.iq : University of Human Development

 uhd.edu.iq : University of Human Development

 uhd.edu.iq : University of Human Development