پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی: کۆچى مام جەلال زیانێکى گەورە بوو  بۆ گەلی كورد و هەموو عێراق بەگشتى
Search

پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی: کۆچى مام جەلال زیانێکى گەورە بوو  بۆ گەلی كورد و هەموو عێراق بەگشتى


2017-10-03 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، بە بۆنەی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەكی ئاڕاستەكرد و تیایدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزیان و سەرجەم گەلی كوردستان دەكات.

ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەكەیە:

بسم الله الرحمن الرحيم

كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ * وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ

 

بۆ بەڕێز/  هێرۆخان ( هاوسەرى  مام جەلال تاڵەبانى)

کاک قوباد تاڵەبانى و باڤێڵ تاڵەبانى..

 

ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان

سەرەتا پرسەو سەرەخۆشى خۆمان رادەگەیەنین بۆ کۆچى دواى بەرٍێز مام جەلال تاڵەبانى سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و سەرۆک کۆمارى پێشووى عێراق.

مام جەلال یەکێک بوە لەدۆستە نزیکەکانم و پیاوێکى نیشتیمان پەروەرو خەباتگێڕو کەسایەتیەکى ناسراوبوو لەسەر ئاستى هەموو کوردستان و عێراق و  جیهان، ئەم پیاوە بەڕێزە هەموو ژیانى خۆى تەرخان کردبوو بۆ خزمەتکردنى گەلەکەى و خەبات کردن بۆ ئازادى و سەربەخۆیى، ئەو کاتەش کە بوو بە سەرۆک کۆمارى عێراق توانى  کەنمونە بێت بۆ پێکەوە ژیانى ئاشتیانەى نێوان نەتەوەو مەزهەبە جیاوازەکانى عێراق و نمونەیەکى جوانى پێشکەش کرد لەحکومرانیەکى چاک و سەرکەوتوو.

کۆچى مام جەلال زیانێکى گەورە بوو  بۆ گەلەکەمان و عێراق بەگشتى، خواى گەورە ئارامى ببەخشێت بەخانەوادەکەى( هێرۆخان و کاک قوباد و کاک باڤێڵ) لەگەڵ هەموو خزمان و دۆستان و لایەنگرانى لە یەكێتی نیشتیمانى کوردستان و  هەموو خۆشەویستانى لەکوردستان و دەرەوەى کوردستان، خواى گەورە لێى خۆش بێت و جێگەى بەهەشت بێت.

 

پرۆفیسۆر د. عەلى شێخ محى الدین قەرەداغى

3-10-2017

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development