بە بۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستان سەرۆكی زانكۆ پێرۆزبایی لە مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ دەكات
Search

بە بۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستان سەرۆكی زانكۆ پێرۆزبایی لە مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ دەكات


2017-12-17 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

لە پەیامێكدا بە بۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستانەوە، بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران و كارمەندانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەكات.

هەر لەو پەیامەدا بەڕێزیان هیوای خواست ئاڵای كوردستان، كە هێمای ئازادی و سەربەستی گەلی كوردستانە و ئاڵای هەموو پێكهاتەكانی كوردستانە هەمیشە بەرزو شەكاوە بێت. هەروەها بەڕێز سەرۆكی زانكۆ لە پەیامەكەیدا داوای كرد كە ئەم رۆژە بكرێتە رۆژی خزمەتكردن بە گەل و نیشتیمان و لەژێر سایەی ئاڵای كوردستاندا گەلی كوردستان ژیان و گوزەرانێكی شایستەیان بۆ دابین بكرێت.

شایانی باسە هەموو ساڵێك لە كوردستان رۆژی 17/12 كراوەتە رۆژی ئاڵاو لەم رۆژەدا دەزگاو دامەزراوەكانی كوردستان جگە لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان رێورەسمی تایبەت بەم رۆژە ساز دەكەن.

uhd.edu.iq : University of Human Development