ئاگاداریەكی گرنگ بۆ سەرجەم خوازیارانی خوێندن
Search

ئاگاداریەكی گرنگ بۆ سەرجەم خوازیارانی خوێندن


2017-08-07 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

ئەگەر ده‌ته‌وێت له‌ باشترین زانكۆی تایبه‌ت له‌عیراق و كوردستان بخوێنیت..
ئەگەر ده‌ته‌وێت دوای ده‌رچوونت به‌ ئاسانی هه‌لیكارت ده‌ستبكه‌وێت به‌هۆی به‌رزی ئاستته‌وه‌..
ئەگەر ده‌ته‌وێت دوای خوێندنی به‌كالۆریۆس درێژه‌ به‌خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا بده‌یت..
ئەگەر دەتەوێت خەونەكانت بهێنیتە دی و ئامانجەكانت بەردەست بخەیت.. پەلە بكەو هه‌ر ئێستا سه‌ردانی باشترین زانكۆی عیراق و كوردستان (زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی) بكه‌.
      ئاگاداری سه‌رجه‌م خوازیارانی خوێندن له‌ زانكۆ یه‌كه‌مه‌كه‌ی عیراق و كوردستان زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌توانن له‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ 8/8/2017و رۆژانی دوایی سه‌ردانی تۆمارگه‌ی گشتی زانكۆ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرمی خوێندن.
شوێن: كه‌مپی زانكۆ له‌ بناری گۆیژه‌
كات: یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنج شه‌ممه.
  "به‌یانیان كاتژمێر:  9:30- 12:30  //   ئێواران كاتژمێر: 3:00- 5:30

uhd.edu.iq : University of Human Development