بە پەلە... ئاگاداریەک لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە
Search

بە پەلە... ئاگاداریەک لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە


2017-10-17 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی ئەم ساڵی زانکۆکەمان دەکەینەوە کە بە هۆی ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆ کوردستانی ئازیزمانی پیادا تێدەپەڕێت ئەنجوومەنی زانکۆ بڕیاریدا بە دواخستنی ڕێوڕەسمی شەشەمینی دەرچووانی زانکۆ کە بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە 18-10-2017 ئەنجام بدرێت بۆ کاتێکی نادیار.
هەر لێرەدا ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی زانکۆکەمان دەکەینەوە کە پرۆسەی ناردنی بڕوانامەکان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کاتی خۆی دا ئەنجام دەدرێت و دواناکەوێت.
بە هیوای ئارامی و سەقامگیری بۆ کوردستانی ئازیزمان..

سەرۆکایەتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی