ڕۆژی یەکشەممە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەوام ئاساییە
Search

ڕۆژی یەکشەممە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەوام ئاساییە


2017-09-29 (هەینی) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

ئاماژە بە پەیوەندی تەلەفۆنی سەرپەرشتیاری زانکۆ تایبەتییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. جەمال کەمال حسین، لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید و لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا کە ڕۆژی یەکشەممە 1/10/2017 دەوام لە سەرجەم کۆلێژو بەشەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاساییە، بە مەرجێک لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەو ڕۆژە نەکرێتە پشووی فەرمی

uhd.edu.iq : University of Human Development