كوردانی رۆژئاوا: دەرچوونمان لە زانكۆ بە پشتیوانی و هاندان و دیاری بەڕێز پرۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی دەزانین
Search

كوردانی رۆژئاوا: دەرچوونمان لە زانكۆ بە پشتیوانی و هاندان و دیاری بەڕێز پرۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی دەزانین


2017-10-24 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

لە پەراوێزی ئەنجامدانی شەشەمین رێورەسمی دەرچووانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، كۆمەڵێك لە خوێندكارانی كوردی رۆژئاوا كە دەرچووی زانكۆی گەشەپێدانن و ماوەی هەر چوار ساڵی خوێندنیان وەك دیارییەك لە لایەن بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانكۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی، لە كرێی خوێندن بەخشرابوون، سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆیان كردو لە لایەن بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان أحمد رشید سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆوە پێشوازیان لێكرا.

لەو دیدارەدا بەڕێز سەرۆكی زانكۆ وێڕای بەخێرهاتنی وەفدی ناوبراو، ئەوەی خستە ڕوو كە ئەم خزمەتەی بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانكۆ پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی بەشێكی ترە لەو خزمەتانەی بەڕێزیان بە كۆمەڵگای كوردستانی و كوردانی خۆرئاوای دەكات. لەلایەن خۆشیانەوە خوێندكارانی كوردی رۆژئاوای كوردستان سوپاس و پێزانینیان بۆ زانكۆو بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی دەربڕی كە لە ماوەی چوار ساڵی خوێندنیان هاوكارو پشتیوان و هاندەریان بووە بۆ سەركەوتن و بەدەستهێنانی پلەی بەرز، لە هەمان كاتیش لە سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن لە كرێی خوێندن بەخشرابوون.

لە كۆتایی دیدارەكەیاندا دەرچووانی كوردی رۆژئاوا وەك رێزو پێزانینێك بۆ زانكۆ دوو دیاری رەمزییان بەخشییە هەر یەك لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی و پڕۆفیسۆر د. مەریوان أحمد رەشید وەك دەربڕینی سۆزو خۆشەویستیان بۆ زانكۆكەیان.

شایانی باسە ساڵانە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كۆمەڵێك لە خوێندكارانی كوردانی رۆژئاوا وەردەگرێت و وەك دیارییەك لە لایەن زانكۆوە لە كرێی خوێندن دەبەخشرێن. ئەمساڵی خوێندنیش یەكەم گروپ لەم خوێندكارانە بڕوانامەی دەرچوونیان لەزانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەرگرت.

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development