سەرۆكی زانكۆ بۆ فەرمانبەران: گەشەپێدان بە توانای فەرمانبەرانمان یەكێكە لە ئەركە سەرەكییەكانی زانكۆ
Search

2017-05-18 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

رۆژی 18/5/2017 بە ئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و بەڕێز پڕۆفیسۆر د. أنور محمد فرج یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و بەڕێز دانا فائق بەڕێوەبەری کارگێڕی زانکۆ، كۆتایی هات بە خولی پەرەپێدانی توانای فەرمانبەران، لە ئاهەنگی كۆتایی خولەكەدا كە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ بڕوانامەی بەخشییە بەشداربووان، وتەیەكی پێشكەش كردو تیایدا جگە لە دەستخۆشی لە ستافی سەرپەرشتیاری خولەكەو مامۆستایانی وانەبێژ، گرنگی ئەم جۆرە خولانەی رونكردەوەو ئەوە خستە ڕوو كە یەكێك لە ئەركە گرنگەكانی زانكۆ بریتییە لە پەرەپێدانی توانا كارگێڕی و یاساییەكانی فەرمانبەرانی زانكۆ، كە ئەمەش بەشێكە لە پەیامی زانكۆكەمان.

ئەم خولە كە به ئامانجی پەرەپێدانی توانای فەرمانبەران، لەلایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی كراوەتەوە، خولێكی چوار رۆژە بوو كە تیایدا لە لایەن مامۆستایانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە بابەتەكانی وترانەوە.

جێی ئاماژەیە خولەکه لە رۆژی 15/5/2017 دەستی پێکرد ولە رۆژی 18/5/2017 کۆتایی پێهات و چەند تەوەرێکی لە خۆ گرت لەوانە: یاسای کارگێڕی، بەڕێوەبردن، پەیوندیە گشتیەکان، هونەری پەیوەندی کردن و ئەتەکیەت.

uhd.edu.iq : University of Human Development