کۆبوونەوەی ڕاگری کۆلێج لەگەڵ لیژنەی تاقیکردنەوەکان
Search

کۆبوونەوەی ڕاگری کۆلێج لەگەڵ لیژنەی تاقیکردنەوەکان


2017-05-23 (سێشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٢/٥/٢٠١٧ کاتژمێر ٣٠:١ ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و راهێنان،  بەڕێز ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. محسن ابراهیم احمد لەگەڵ  بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی بەیانیان و ئێوارانی کۆلێج کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێج  بە گشتی پیرۆزبایی لە مامۆستایانی کۆلێج کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی وەرزەکانی وانە خوێندنی ئەمساڵ، و سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و کارمەندانی کرد کە بوونەتە هۆی سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن لە کۆلێجەکەماندا. پاشان ئەو تێبینی و خاڵە گرنگانەی خستە ڕوو کە پەیوەندیی بە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ و ئەركەکانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان و چاودێرانی هۆڵەکانەوە هەیە،. بەرێزیان جەختیان لەوە کردەوە کە لیژنەی تاقیکردنەوەکان ئەمانەتێکی ئەکادیمیی گەورەیان لە ئەستۆدایە کە پەیوەندیی بە نمرە و دەرچوون و داهاتووی خوێندکارانەوە هەیە، لەبەر ئەوە پێویستە  بە بەرزترین ئاستی نهێنی پارێزی و ئەمانەت و جدییەتەوە کارەکان ئەنجام بدرێن. ئەمە جگە لە دووپاتکردنەوەی ڕێنماییە گرنگەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ کە دەبێت چ خویندکاران چ مامۆستایان هەروەها چاودێرانی هۆڵەکان و ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان بە ووریاییەوە هەوڵی جێبەجێکردنی بدەن. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان پرسیار و سەرنج و تێبینیەکانیان خستە ڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.  

uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development