ئاگادارییەک لە کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە
Search

ئاگادارییەک لە کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە


2017-06-19 (دووشەم) [ کۆلێجی زمان ]

پاش تەواوبوونی وردبینی تەواوی دەفتەری تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2016-2017، ئاگاداری خوێندکارانی بەڕێزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەکەینەوە کە لە زووترین کاتدا ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکان رادەگەیەنێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

1-پێش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قۆناغی یەکەمی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی رادەگەیەنرێت ( لە نزیکترین دەرفەتدا لە کات و شوێنی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانتان ئاگادارتان دەکەینەوە).

2-خوێندکارانی بەڕێزی قۆناغەکانی دوو، سێ و چوار دەتوانن پاش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی یەکەم وەربگرنەوە پاش ئاگادارکردنەوەیان لە کات و شێوازی وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان.

3-لە رۆژی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانەوە خوێندکارانی بەڕێز ماوەی 48 کاتژمێریان هەیە بۆ ئەوەی تانە لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بگرن.

4-ئەو خوێندکارانەی کە فیدباکی وانەکانیان نەکردووە لە سیستەمی ئەلیکترۆنی زانکۆی گەشەپیدانی مرۆیی مافی وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان نیە.

5-ئەو خوێندکارە بەڕێزانەی کە ئەستۆپاکی داراییان بۆ نەکراوە ناتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان بزانن تا ئەو کاتەی ئەستۆپاکیی پێشکەشی سەرۆک بەشەکانیان دەکەن.

 

هیوای پشوویەکی خۆش بۆ هەموو لایەک

  • ڕاگرایەتی کۆلێجی زمان

    زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

    19ی حوزەیرانی 2017