كامپەینێكی هاوكاری و كۆمەك بۆ میوانانی كەركوك و خورماتوو لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی
Search

كامپەینێكی هاوكاری و كۆمەك بۆ میوانانی كەركوك و خورماتوو لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی


2017-10-24 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

لە ژێر رۆشنیایی راسپاردەی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی (سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی) و فەرمانی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید (سەرۆكی زانكۆ)، كامپەینێكی هاوكاری و كۆمەك بۆ میوانانی كەركوك و خورماتوو لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە رۆژی پێنج شەممە ١٩ی تشرینی یەكەمەوە دەستی پێكردوە و وابڕیارە تا رۆژی سێشەممە (٢٤ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٧) بخایەنێت. لە كامپەینەكەدا پارە و پێخەف و راخەر و خۆراك و پێداویستی منداڵ كۆدەكرێتەوە و، دەگەیەنرێتە ئەو میوانانە. لەم نێوەندەشدا، لە كاتی پێشكەشكردنی دیاری زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە كامپەینەكە، بەڕێز سەرۆكی زانكۆ ئاماژەی بە گرنگی هەڵمەتەكە كرد و هیوای خواست مامۆستایان و خوێندكاران و هاوڵاتیان چالاكانە بەشداری تێدا بكەن تا بە هەموو لایەك بتوانرێت كەمێك لە ئازار و نەهامەتیەكانی ئەو میوانە ئازیزانە كەم بكەینەوە كە لە نێو ماڵ و شاری خۆیاندا نموونەی ئەمەكداری و فیداكارین.

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development