ئاگاداری.. کاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی دەرچوون دیاری کرا
Search

ئاگاداری.. کاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی دەرچوون دیاری کرا


2017-10-21 (شەممە) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

ئاگاداری ده‌رچووانی خۆشه‌ویستی قۆناغی چواره‌می زانكۆكه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئەنجوومەنی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڕیاری دا رێوره‌سمی ده‌رچووان له‌ رۆژی دووشەممە 23-10-2017 به‌رێوه‌ بچێت له‌ كه‌مپی زانكۆ له‌بناری گۆیژه‌، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
1. ده‌رچووانی به‌شه‌كانی به‌یانیان كاتژمێر 10:30سه‌رله‌به‌یانی
2. ده‌رچووانی به‌شه‌كانی ئێواران كاتژمێر 3:30 سه‌رله‌ئێواره‌
بۆ ئەم مەبەستە داوا لەو ده‌رچووە به‌ڕێزانە دەکەین کە تا ئێستا ڕۆبی دەرچوونیان وەرنەگرتووە، با بفه‌رمون بۆ وه‌رگرتنی رۆبی ده‌رچووان له‌ یه‌كه‌ی كاروباری خوێندكاران رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 22/10/2017 له‌ كاتژمێر 9ی به‌یانی بۆ7:30ی ئێواره‌.

uhd.edu.iq : University of Human Development