چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سازده‌كرێت
2019-06-09 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و به به‌شداری زیاتر له ٨٠٠ خوێندكار چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رێوه‌چوو.
رۆژی ٩\٦\٢٠١٩ و له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی خۆی بۆ خستنه‌رووی توانا و به‌هره‌كانی خوێندكاران و ئاوێتهبونیان به سروشتی جوانی كوردستان له سه‌یرانگای مێرگه‌پان سازكرد.
له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا كه چه‌ندین چالاكی هه‌مه‌چه‌شنی له خۆ گرتبوو چالاكییه‌كانی خوێندكاران له چه‌ندین بواری ته‌كنه‌لۆجی و ته‌ندروستی و هونه‌ری و وه‌رزشی نمایش كران.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له لێدوانیكێدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه زانكۆ به گرنگی ده‌زانێت له پاڵ گرنگیدان به لایه‌نی ئه‌كادیمی و پرۆسه‌ی خوێندن، كار بكات له‌سه‌ر توانا كه‌سییه‌كانی خوێندكاران و بره‌ویان پێبدات.
شایه‌نی باسه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه كه‌رنه‌ڤاڵ و چالاكی چوراوجۆر رێكده‌خات بۆ نمایش و ده‌رخستنی توانا‌و به‌هره‌كانی خوێندكاران.