دۆزینەوە و چاودێری کردن و بەدواداچونی تەنێکی دیاری کراو لە شاری زیرەکدا لەسەر بنەمای (IoT and machine learning)
Search

دۆزینەوە و چاودێری کردن و بەدواداچونی تەنێکی دیاری کراو لە شاری زیرەکدا لەسەر بنەمای (IoT and machine learning)


2019-05-27 (دووشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

وەک ئاشکرایە بە کار هێنانی تەکنەلۆجیا بە شیوەیەکی زانستی دەبێتە هۆی ئاسانکردنی ژیانی مرۆڤەکان، بەروەپێشچوونیIoT  و بە کارهێنانی لە زۆربەی بوارەکان وەک بوارەکانی ناسینەوە، گواستنەوە، تەندروستی، پاراستن و زۆر بواری تری جیاواز وای کردووە ببێت بە یەکێک لەو تەکنەلۆژیایانەی کە زۆر گرنگی پێ دەدرێت لە جیهاندا. وەک دەزانین بەدواداچوون و دۆزینەوەی تەنێکی دیاری کراو لە رێگەی سیستەمە کۆنەکانی وەک GPS  و کامێرای چاودێری و هەندێک جۆری تر بە تەنها ناتوانن زۆر ورد بن لە دۆزینەوەی سەرچاوەکان بۆیە دەمانەویت هەوڵ بدەین لە رێگەی RFID and IoT  و هەندێک لە تەکنۆلۆجیاکانی پێشوو سیستەمەێکی سەرکەوتوو بنیات بنێن کە توانایەکی باشی هەبێت بۆ ناسینەوە و چاودێری کردنی ئەو سەرچاوانەی کە مەبەستمانە.

بۆ ئەم مەبەستە لە رێگەی ئەلگۆریتمی KNN پۆلێنی زۆنی دیاریکراو دەکەین و کە KNN باشترین ئەنجامی هەبووە بە پێ تاقیکردنەوەکانمان لەسەر ئەو بانکی زانیاریەی بەکارمان هێناوە و پاشان بە بەکار هێنانی ئەلگۆریتمی  Dijkstra  بۆ دۆزینەوەی باشترین رێگە لە نێوان شەقامەکاندا بە هۆی ئەو weight کە دەیدۆزینەوە لە رێگەی ئەلگۆریتمێکی تایبەت کە خۆمان بنیاتمان ناوە بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە هەندێک پێوەر بدەین بە ئەلگۆریتمەکە کە لەسەر ئەو پێوەرانە weight  کانمان بۆ دەدۆزێتەوە .. لە کۆتایدا ئەتوانین بڵێن ئەم سیستەمە دەتوانێت لە زۆر بواردا بە کاربهێنرێت کە گرنگتریناین بواری تەندروستی و ئاسایش و ئاگرکوژێنەوە و حکومەت و گواستنەوەیە ...

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی