شاری زیرەک لە ڕوانگەی IOT
2019-05-21 (سێشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
بەرواری ١٩-٥-٢٠١٩ سیمینارێک پێشکەش کرا لە لایەن مامۆستا مەزن و مامۆستا کارزان بە ناونیشانی شاری زیرەک لە ڕوانگەی IOT .
لە سیمینارەکەدا هەردوو پێشکەش کار تیشکیان خستە سەر شاری زیرەک لە ڕوانگەی IOT و چەند جۆر شاری زیرەک ئێشی لە سەرکراوە لە ماوەی چەند ساڵی رابووردوودا . ئەوەی جێی باسە ئەم سیمینارە بەشێک بوو لە توێژنەوەی بەڕێزان مامۆستا ئاکۆ و مامۆستا کارزان و مامۆستا مەزن کە توێژینەوەیەکی ئیمپاکت فاکتەرە لە جۆرناڵی سپرەینگەر ،کە تێدا شیکردنەوەی ١٠١ توێژنەوەی تر لە بوارە جیاجیاکانی خزمەتگوزارییکانی شاری زیرەک وە جیاوازیەکانیان لە رووی تەکنەلۆجیا و پێکهاتەکانی، بۆ نموونە جیاوازی لە پێشکەش کردنی گۆنجاو ترین خزمەتگوزاری پزیشکی ، یان کەمترین بەکارهێنانی ووزە هتد ....