پیرۆزبایی ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا
Search

پیرۆزبایی ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا


2019-05-05 (یەکشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

تەواوکردنی وەرزی بەهارەی ئەمجارە تایبەتە و هاوکاتە لەگەڵ دوو ڕووداوی تایبەت. بۆیە پیرۆزبایی و پێزانینی تایبەتی دەوێت بۆ هەموو ئەو هاوکار و ئازیزانەی لەم هەنگاوەشدا ماندونەناسانە هاوکارمان بوون. ڕووداوی یەکەم بریتیە لە هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئەو مانگەی هەمووان بە هیلاکیەکانی شادمان دەبین و ئارامیمان پێدەبەخشێت. بۆیە لەخوای بەرز و بێهاوتا داواکارین ببێتە مانگی شادی و ئارامی و پڕ بەرەکەت بۆ هەموو خوێندکارەکانمان و مامۆستایان و فەرمانبەران و موسوڵمانانی تر. ڕووداوی دووەم زیاتر تایبەتە بە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە بە کۆتایی هاتنی ئەم وەرزی خوێندنە یەکەم خولی دەرچوای بە سیستەمی بۆڵۆنیا پێشکەشی کۆمەڵگا دەکات. ئەو هەنگاوەی پێش چوار ساڵ دەستی پێکرد و ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکی زۆری خستە ئەستۆی زانکۆ بە گۆڕینی سیستەمی خوێندنی خۆی لە سیستەمێکی کلاسیکی پەیڕەوکراوی چەند ساڵەوە بۆ سیستەمێکی نوێی گونجاو لەگەڵ سەردەمدا.

بۆیە بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەموو ئەوکەسانە بکەم کە بەجۆرێک لە جۆرەکان هاوکارمان بوون لەم پڕۆسەیەدا. بەتایبەتی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی زانکۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر د. علی قەرەداغی و بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد ڕەشید و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایانی کۆلێج و هاوکارانی ترمان لە کۆلێجەکانی تر و بەش و بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆ. هەروەها سوپاسی زۆری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم دەکەین بۆ پشتیوانی تەواویان لەم پڕۆسەیەدا.

دوبارە جارێکی تر، وێڕای سوپاس بۆ خوێندکارانمان و کەس و کاریان، پیرۆزبایی تەواوکردنی ئەم وەرزەی خوێندنیان لێدەکەین و هیوادارین هەمووان بە پلەی شیاوی خۆیان بگەن.