زانکۆی گه‌شەپێدانی مرۆیی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژۆ دەكەن
2019-04-25 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك چالاكی زانستی و ئه‌كادیمی، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی واژۆ ده‌كات.
رۆژی ٢٤\٤\٢٠١٨ به‌رێز پرۆفیسۆر دكتۆر مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پێشوازیی كرد له به‌رێز م. دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و وه‌فدی هاورێی.
له‌و دیداره‌دا كه ئامانج لێی دروستكردنی پردێكی هاوكاری زانستی بوو بۆ خزمهتكرنی بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن و كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ مامۆستایان و سهرپهرستیارانی په‌روه‌رده‌یی، هه‌ردولا یاداشتێكی لێكتیگەیشتنی هاوبه‌شیان واژۆ كرد به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك چالاكی زانستی و ئه‌كادیمی.
هه‌ر هه‌مان رۆژو له ده‌ستپێكی چالاكییه هاوبه‌شه‌كاندا ۆركشۆپێك بۆ به‌رێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده له هۆڵی كوبونهوهكانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سازكرا له ژێر ناونیشانی (تیۆری هه‌ڵبژاردن)ی ولیام گلاسه‌ر له بواری په‌روه‌رده‌دا.
ۆركشۆپهكه له لایه‌ن د.محمد خانی مامۆستای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وترایه‌وه‌و له كۆتاییشدا سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی په‌روه‌رده‌یی له‌و چه‌شنه‌و جه‌ختیان له پێویستی و به‌رده‌وامی چالاكییه هاوبه‌شه‌كان كرده‌وه له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردندا.