الاستفتاء الشعبي في الدستور العراقي وتطبيقه
2019-04-22 (دووشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]
ڕۆژی یهكشهممه كاتژمیر 1،30 پاش نیوهرۆ بهرواری 21 \4\2019 به ئامادەبوونى مامۆستایانى كۆليج وژمارهیهك له مامۆستانی زانكۆ لە هۆڵی 129ى تهلاری C زانكۆی گهشهپیـَدانی مرۆیی له چوارچێوهی سمیناریكدا و گفتوگۆوی له سهر (الاستفتاء الشعبي في الدستور العراقي وتطبيقه) له لایهن بهرێز م.كاروان اورحمان اسماعیل مامۆستا له بهشی یاسا كرا به شێوهیه:
ڕاپرسی لە دەستوری عێراق و جێبەجێکردنی
ڕاپرسی بۆ یەکەم جار لە سویسرا لە سەدەی پانزەیەمدا دەرکەوت، کە ئەنجومەنی دوانزە کانتۆن بڕیاری راپرسیدا دا وەک گەڕانەوە بۆ گەل لەو بابەتانەی کە پەیوەندی بە بابەتە ناوچەی و گشتییەکانەوە هەیە.
وە لەسەدەکانی تردا راپرسی وەک ئامرازێک بۆ بەشداری کردنی هاونیشتمانیان لە پرسەکاندا بەکارهات. وەک ئەمریکا وفەرەنسا.
مەبەست لە ڕاپرسی گەرانەوەیە بۆ رای گشتی خەڵک لە پرسەگرنگەکاندا بە قبوڵ یان بە رەدکردنەوە. ئیتر بابەتەکە یاسایی یان دەستوری یان سیاسی بێت.
یاسای گشتی نێودەوڵەتی ڕاپرسی وەک یەکێک لەئامرازەکان بۆ گەیشتن بە مافی چارەی خۆنوسین ناساندووە.
دەستوری عێراق لەچەندین مادەو بە چەندی بڕگە ڕاپرسی کردۆتە ئامرازێک بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشە گرنگەکان. لەناویشیاندا مافی دروستکردنی هەرێم و چارەنوسی ناوچەکێشە لەسەرەکان.
بەڵآمپرسیار ئەوەیە تا چەند حکومەتی عێراق پابەندە بە دەستورەوە؟ ئەو بابەتە زیاتر تاوتوێ دەکەین بەتایبەت لە مەسەلەی کەرکوک و هەردوو پارێزگای بەسرەو سەلاحەدین.