بەشی ئینگلیزی پلەی دووەمی خولی تۆپی پێی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیییان بەدەستهێنا
Search

بەشی ئینگلیزی پلەی دووەمی خولی تۆپی پێی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیییان بەدەستهێنا


2019-04-18 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زمان ]

پاش ئەوەی لە چەندین یاریدا سەرکەوتنیان تۆمار کرد، قۆناغی سێیەمی بەشی ئینگلیزی گەشتنە کۆتایی و ئمەرۆ یاری کۆتایین لەگەڵ خوێندکارانی دارایی و بانکی، کۆلێجی کارگێڕ ئەنجامدا.

بە ڤیدیۆ یاری کۆتایی ببینە

لە درێژەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی تۆپی پێی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە بە بەشداری ۳٦ تیپی وەرزشی بۆ خوێندکارانی بەش و قۆناغەکانی کۆلێجە جیاوازەکانی زانکۆ کراوەتەوە، ئەمڕۆ یاری کۆتایی خولەکە نێوان قۆناغی سێیەمی بەشی ئینگلیزی و خوێندکارانی بەشێ دارایی و بانکی، کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری بەڕێوەچوو کە لە ئەنجامدا بە ئەنجامی لێدانی یەکلاکەرەوە، خوێندکارانی بەشی دارایی و بانکی کۆلێجی کارگێڕی کاسەکەیان بردەوە.

 مەراسیمی یاری کۆتایی بە ئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەکی بەرچاو لە ستافی ئەکادیمی و خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو.

 

لە گێمی یەکەمدا، بەشی ئینگلیزی گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمار کرد، و لە گێمی دووەمیشدا خوێندکارانی تیپی بەرامبەر گۆڵی یەکسانیان تۆمار کرد و ئەنجامەکە بە یەکسانی تەواو بوو، تا ئەوەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە پاش حەوت لێدانی یەکلەدوایەک، خوێندکارانی بەشی دارایی و بانکی کۆلێجی کارگێری و ئابوری بردنەوەیان تۆمار کرد و کاسی ئەمساڵی خولی تۆپی پێێ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییان بردەوە.

لە پەیامێکی پیرۆزباییشدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود راگری کۆلێجی زمان پیرۆزبایی گەرمی لە خوێندکارانی بەشی دارایی و بانکی کۆلێجی کارگیڕی و ئابوری کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، راشیگەیاند: خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی ئاستێکی زۆر بەرزیان پێشکەش کرد، دەستخۆشی گەرمیان لێدەکەن، دەکرێ خوێندکارانی هەردوولا ببنە پێکهێنەری سەرەکی هەڵبژاردەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.


بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ساڵانە بە چەندین چالاکی هونەری و وەرزشی و خولی پێگەیاندن خزمەتێکی بەرچاو بە خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەکات، خولی توپی پێش نەریتێکی ساڵانەی زانکۆیە و لە سەرئاستی بەش و قۆناغی کۆلێجەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەکرێتەوە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییUniversity of Human Development : بەشی ئینگلیزی گەشتە چوارگۆشەی زێڕینی خولی تۆپی پێی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی