له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یادی ئه‌نفال به‌رز راگیرا
2019-04-14 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به ئاماده‌بوونی سه‌دان توێژه‌رو مامۆستای زانكۆكانی ناوه‌راست و باشوری عێراق و له میانه‌ی دووه‌مین رۆژی حهوتهمین كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یادی جینۆساید كردنی گه‌لی كورد له ژێر ناوی ئه‌نفالدا كرایه‌وه.
رۆژی ١٤\٤\٢٠١٩ له ساڵرۆژی یادكردنه‌وه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دووه‌مین رۆژی حهوتهمین كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پانێله‌كانی كۆنفرانس به یادخستنه‌وه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌ستی پێكرد و سه‌رجه‌م به‌شداربوانی كۆنفرانس ساتێك به بێده‌نگی وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان.
دواتریش به‌رێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.ره‌ئوف كه‌ریم مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌ی زانستی كۆنفرانس سوپاسی هه‌ڵوێستی ئاماده‌بووانی كۆنفرانسی كرد كه له‌م رۆژه‌دا هاوخه‌می خویان بۆ گه‌لی كورد نیشاندا‌و یادی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌یان كرده‌وه و وتی: "جوانترین شت ئه‌و روحییه‌ته مرۆڤدوستانهیه كه ئێوه نیشاناتدا بۆ یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی گه‌لێكی جینۆساید كرا‌و".
جینۆسایدی ئه‌نفال یه‌كێكه له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی كه رژێمی پێشووی عێراق له ماوه‌ی ساڵانی 1986 – 1989 ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجامیداو له ماوه‌ی ته‌نها ٣ ساڵدا ١٨٢ هه‌زار ژن و منداڵ و پیری زینده به‌چاڵ كرد.