زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی حهوتهمین كۆنفرانسی زانستی ساز ده‌كات
2019-04-13 (شەممە) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
بە چاودێری بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و به سەرپەرشتی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی رۆژی ١٣\٤\٢٠١٩ چالاكیەكانی حەوتەمین كۆنفڕانسی زانستی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ده‌ستی پێكرد.
سەرەتای كۆنفرانسه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد پاشان ئامادەبووان بە پێوە وەستان لەگەڵ گوێگرتن لە سرودی نیشتیمانی ئەی رەقیب و مارشی زانكۆ.
دواتر له وته‌یه‌كدا به‌رێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. محمد حسین، نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا به گرنگیه‌وه حەوتەمین كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی هه‌ڵسه‌نگاند و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدانی زیاتری ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان كرده‌وه به توێژینه‌وه زانستییه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زانست و رۆڵی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییشی له‌و بواره‌دا به‌رز نرخاند.
وتاری نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
پاشانیش به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا وێرای به‌خێرهێنانی میوانانی كۆنفرانس و توێژه‌رو و ئەكادیمیسیانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عێراق هیوای خواست كه بتوانن كۆنفرانسێكی سه‌ركه‌وتوو پر به‌رهه‌می زانستی نوێ به‌رێوه ببه‌ن.
وتاری سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
هاوكات بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی له مەراسیمی كردنەوەی چالاكیەكانی حەوتەمین كۆنفڕانسی زانستیدا له وتارێكدا به گرنگیه‌وه باسی له كۆنفرانسی حه‌وته‌می زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كرد كه تایبه‌ته به بوارەكانی پەروەردەی زمان و ئەدەب و وەرگێڕان و وتی: زمان و ئه‌ده‌ب گرنگترین هۆكارن بۆ پێشخستنی شارستانیه‌ته‌كان و نمونه‌ی چه‌ندین شارستانییه‌تی به‌هێزی مێژووی هێنایه‌وه كه گرنگیه‌كی زۆریان به بواره‌كانی زمانه‌وانی و وه‌رگێران داوه‌و به‌شێكی گرنگ بووه له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنیان.
وتاری بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی
له‌له‌یه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.ره‌ئوف كه‌ریم مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌ی زانستی كۆنفرانس وێرای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوانی كۆنفرانس خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ به‌شداری گه‌رم و گوری توێژه‌ران و وتی: زیاتر له ١٣٠ توێژینه‌وه پێشكه‌ش به كۆنفرانس كراون كه ٩٣ له‌وان له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌ته‌كانی كۆنفرانسه‌وه په‌سه‌ند كراون.
وتاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی زانستی كۆنفرانس
دواتر راپۆرتێكی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به كار‌و چالاكیه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌مرۆ پێشكه‌ش كرا‌و له كۆتاییشدا وته‌ی كینۆت سپیكه‌ر له‌لایه‌ن ده‌یڤد كریستاڵ زمانه‌وانی به‌ریتانیه‌وه به ڤیدیۆ په‌خش كرا كه چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی سه‌باره‌ت به زمان و ئه‌ده‌ب وروژاند.
كۆنفرانسه‌كه به به‌شداری نزیكه‌ی ١٠٠ توێژه‌رو و ئەكادیمیسیانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عێراق به‌رێوه ده‌چێت و تایبه‌ته به بوارەكانی پەروەردەی زمان و زمان‌ناسی و ئەدەب و وەرگێڕان و بڕیارە ماوه‌ی دوو رۆژ بخایه‌نێت.