دیجیتال میدیا وەک ئامرازێکى پەیوەندى کاریگەر، سیمینارێك بۆ ئه‌فسه‌رانی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
2019-03-28 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له چوارچێوه‌ی كاروچالاكییهكانیدا سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەو ڕاهێنان له زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاڕاستەکردن و ڕابەری کردنی مەعنەوی سلێمانی سیمینارێكی له ژێر ناوی دیجیتال میدیا وەک ئامرازیکى پەیوەندى کاریگەر بۆ به‌رپرس و كارمه‌ندانی به‌شی راگه‌یاندنی ٢٠ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سنوری پارێزگای سلێمانیدا ساز كرد.
به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی توانا‌و لێهاتویی ئه‌فسه‌رانی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سنوری پارێزگای سلێمانیدا رۆژی ٢٧\٣\٢٠١٩ له هۆڵی خوێندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاڕاستەکردن و ڕابەری کردنی مەعنەوی سلێمانی له لایه‌ن مامۆستا نیاز نایف مصطفی، ماسته‌ر له دیجیتاڵ میدیا‌و به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سیمینارێك پێشكه‌ش كرا.
له سیمیناره‌كه‌دا به وردی تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردن و رێكخستنی پلانی ستراتیژی سۆشیاڵ میدیا‌و به‌كارهێنانی له دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا به ئامانجی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تی باشتر. هه‌روه‌ها نیشاندانی وێنه‌یه‌كی جوانتری هێزه ئه‌منیه‌كان و به كارهێنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه بۆ دروستكردنی رێز و خۆشه‌ویستی له نێوان هاوڵاتیان و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا.
له كۆتایی سیمیناره‌كه‌شدا عه‌میدی مافپه‌روه‌ر، ئاری معروف حسێن، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی ئاڕاستەکردن و ڕابەری کردنی مەعنەوی سلێمانی خه‌ڵاتی رێز لێنانی به‌خشیه پێشكه‌شكاری سیمینارهكهو هاوكات ئه‌فسه‌رانی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ جه‌ختیان له گرنگی و بایه‌خی ئه‌و جۆره سیمینارانه كرده‌وه بۆ ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ناوخۆ‌و هاندانیان بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا.