سه‌ردانی خوێندكارانی ئاماده‌یی به‌مۆ له كه‌لار بۆ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
2019-03-07 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له گه‌شتێكی مه‌یدانیدا رۆژی ٧-٣-٢٠١٩ خوێندکارانی پۆلی ١٢ی وێژه‌یی ئاماده‌یی به‌مۆی تێكه‌ڵ له كه‌لار به هاورێیه‌تی ژماره‌یه‌ك له مامۆستاكانیان زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییان به‌سه‌ر كرده‌وه.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا خوێندکارانی ئامادەیی به‌مۆ له كه‌لار له‌لایه‌ن ستافی بەڕێوەبردن و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانه‌وه پێشوازییان لێكراو دواتر لەلایەن به‌رێز ئاریان عه‌لی لێپرسراوی یه‌كه‌ی كاروباری خوێندکاران ئاشناكران به کۆلێژو بەشە جیاجیاكانی زانكۆ‌و هۆڵه‌كانی خوێندنیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و دواتریش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خوێندكاران درایه‌وه سه‌باره‌ت به خوێندن له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.