سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی له بەرێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2019-02-27 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
رۆژ سێشه‌ممه ٢٦\٢\٢٠١٨ به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، پێشوازیی كرد له به‌رێز عه‌مید فەرەیدون عومەر ئەحمەد، بەرێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و وه‌فدی یاوه‌ری.
له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا كه ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاریكردن بوو له خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگادا، هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر پرۆژه هاوبه‌شه‌كان بۆ زیاتر خزمه‌ت كردن و به‌ره‌وپێشبردنی شاری سلێمانی له بواره جیاجیاكاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ستخۆشی له بەرێوەبەرایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كرد بۆ ده‌ستپێكرنی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له سه‌تنه‌ری شاردا.
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی مه‌عریفی، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ناوهندو دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا هه‌ماهه‌نگی هه‌بووه‌و كاری كردووه بۆ دروستكرنی په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر به ئامانجی سود گه‌یاندن به هه‌موان به بێ جیاوازی.
له دواهه‌مین كاریشیدا، زانكۆ خولێكی كارگێری بۆ ئه‌فسه‌رانی هاتووچۆی سلێمانی رێكخست كه تێیدا چه‌ندین ئه‌فسه‌ری پله به‌رزی هاتوچۆ به‌شداربوون.
به‌و بونهیهشهوهو له كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكـۆ لۆگۆی زانكۆ‌و بروانامه به‌شداری به‌رێوه‌به‌ری هاتووچۆ و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رانی به‌شداربووی خوله‌كه‌ی به‌خشییه به‌رێز بەرێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی.