بەشی ئینگلیزی گەشتە چوارگۆشەی زێڕینی خولی تۆپی پێی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
Search

بەشی ئینگلیزی گەشتە چوارگۆشەی زێڕینی خولی تۆپی پێی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی


2019-02-26 (سێشەم) [ کۆلێجی زمان ]

بە بردنەوەی ئەمڕۆیان بە ٤-۱، قۆناغی سێیەمی بەشی ئینگلیزی گەشتنە چوارگۆشەی زێڕین و قۆناغی پێش کۆتایی و قۆناغی دووەمی بەشی کارگێڕییان لە خولەکە کردە دەرەوە.

لە درێژەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی تۆپی پێی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە بە بەشداری ۳٦ تیپی وەرزشی بۆ خوێندکارانی بەش و قۆناغەکانی کۆلێجە جیاوازەکانی زانکۆ کراوەتەوە، ئەمڕۆ یاری نێوان قۆناغی سێیەمی بەشی ئینگلیزی و قۆناغی دووەمی بەشی کارگێڕی بەڕێوەچوو کە لە ئەنجامدا بە ئەنجامی ٤-۱ بەشی ئینگلیزی یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.


هاوکات قۆناغی دووەمی بەشی ئینگلیزی لە قۆناغی هەشتی دایە و چاوەڕێ دەکرێت ئەوانیش بگەنە قۆناغی پێش کۆتایی.

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ساڵانە بە چەندین چالاکی هونەری و وەرزشی و خولی پێگەیاندن خزمەتێکی بەرچاو بە خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەکات، خولی توپی پێش نەریتێکی ساڵانەی زانکۆیە و لە سەرئاستی بەش و قۆناغی کۆلێجەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەکرێتەوە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی