سەردانی زانستیی خوێندکارانی ژمێریاری بۆ هایپەر مارکێتی ماجیدی مۆڵ
Search

سەردانی زانستیی خوێندکارانی ژمێریاری بۆ هایپەر مارکێتی ماجیدی مۆڵ


2019-02-21 (پێنجشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

     ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (١٩-٢-٢٠١٩) خوێندکارانی سمستەری چوارەمی بەشی ژمێریاری گروپی (B) لە چوارچێوەی  وانەی (بەرێوەبردنی بازاڕسازی) و بەسەرپەرشتی مامۆستای وانە (نیشتمان عثمان محی الدین) ، لە سەردانێکی زانستیدا  هایپەر مارکێتی ماجدی مۆڵیان بەسەرکردەوە، بە ئامانجی بە پراکتیزەکردنی بابەتە تیۆرییەکان ، بە سوپاسەوە لە لایەن بەڕێوەبەرو سەرجەم ستافەکانەوە پێشوازی کران ، پاشان بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری و شارەزایی سەرجەم بەڕێوەبەرێتی و بەش و هۆبەکان بە شێوەیەکی مەیدانی بەسەرکرانەوە ، سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەری بازاڕسازییەوە بەشێوەیەکی گشتی باس لە کارو چالاکییە سەرکییەکان کرا، دواتر سەردانی بەشی وەرگرتن کرا کە لەلایەن بەرپرسی بەشەوە بەشیوەیەکی کرداری باسی کرداری وەرگرتنی شمەکەکان کرا، دواتر سەردانی بەشی گەنجینەکان کرا بەهەمان شێوە لەلایەن کارمەندەکانەوە ڕونکردنەوەی پێویست درا لەسەر شێوازو ستراتیژییەتی هەڵگرتنی شمەکەکان، پاشان سەرجەم بەشەکانی خستنەڕوی هایپەر مارکێتە بەسەرکرایەوە کە تیایدا سیاسەت و ستراتیژە بازاڕسازییەکان ڕون کرایەوە بۆ خوێندکاران،. شایانی باسە ئامانج لەم سەردانە زانستیانە بریتییە لە بەستنەوەی ژینگەی زانکۆ بە ژینگەی بازاڕی کارەوە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی