زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی نامه‌یه‌كی لێك تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ زانكۆی زاخۆ واژۆ ده‌كات
2019-02-14 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به ئامانجی دروستكردنی پردی هاریكاری و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆكانی كوردستاندا زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی نامه‌یه‌كی لێك تێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ زانكۆی زاخۆ واژۆ كرد.
رۆژی ٥ شه‌ممه ١٤\٢\٢٠١٨ وه‌فدێكی باڵای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید پێشوازییان كرد له وه‌فدی باڵای زانكۆی زاخۆ به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. له‌زگین عه‌بدی جه‌میل سه‌رۆكی زانكۆی زاخۆ‌و شاندی یاوه‌ری.
له‌و دیداره‌دا كه ئامانج لێی هاریكاری زانستی و ئه‌كادیمی بوو له پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت به بواری خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستاندا، نوێنه‌رانی هه‌ردوو زانكۆ پاش گفتوگۆیه‌كی چروپر رێككه‌وتنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان واژۆ كرد كه تیایدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆری زانستی به‌رده‌وام له نێوانیاندا.
دواتریش سه‌رۆكی هه‌ردوو زانكۆ لۆگۆی زانكۆكانیان پێشكه‌شی زانكۆی به‌رامبه‌ر كرد وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی هاوكاری و دۆستایه‌تی له نێوانیاندا.
له ته‌وه‌رێكی دیكهداو هه‌ر هه‌مان رۆژ به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی هه‌ردوو زانكۆكه، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆسه‌ی بۆلۆنیا له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆسه‌ی بۆلۆنیا له زانكۆی زاخۆ له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چونی سیستمه‌كه‌و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی گفتوگۆیان كرد‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاره‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی باشتر به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌كه خسته‌روو.