خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری لە چالاکییەکی ژینگە دۆستیدا
2019-02-13 (چوارشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
ڕۆژی سێ شەممە ،بەرواری ۱۲-۲-۲۰۱۹، خوێندکارانی سمستەری یەکەم لە بەشی کارگێڕی کار ،کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، لە پێشوازی هاتنی وەرزی بەهار و کۆتایی خوێندنی سمستەری یەکەم و هاتنی سمستەری دووەمیاندا و وەک خۆشەویستی بۆژینگە و ئەمەکداربوون بۆ شوێن و ژینگەی خوێندنیان ، بەردەم هۆڵ و ڕاڕەوی باڵەخانەی خوێندنەکانیان تەڕ و پاراو و سەوز پۆشکرد.
ئەمڕۆ لە جیهاندا خۆشویستن و پاراستنی ژینگە وەک بابەتێکی پەروەردەیی باسی لێوە دەکرێت و لە کوردستانیش ئەم هەستە ژینگە دۆستی و مرۆڤ دۆستییە لە گەشەدایە .
دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ خوێندکارانی کارگێڕی کار بەتایبەتی و بۆ هەموو خاوەن هەستێکی بەرپرسیارانە بەرامبەر بە پاراستنی ژینگە ،بەگشتی.