لیژنەی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری وەرزێکی نوێی چالاکییەکانی بۆ (خوێندکارانی بەهرەمەند) ڕادەگەیەنێت
2019-02-11 (دووشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
ڕۆژی دووشەممە ، بەرواری ۱۱-۲-۲۰۱۹ ، لە کافتریای گشتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ، لیژنەی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی،پێشانگایەکی تایبەتی کردەوە بۆ هونەرمەند (ئەهوەن فاروق عیزەت).
هونەرمەند کە خوێندکاری قۆناغی چواری (دارایی و بانک) ئێوارانە ، ئەمە دووەم پێشانگایەتی لە زانکۆ دەیکاتەوەو بە کارەکانی ستایلێکی ناوازە و جیاوازی پێشکەش بە بینەرانی کردووە و کارەکانی جێگای سەرنج و ڕێزلێنانی هاوڕێکانی و خوێندکاران بوو بەگشتی.
لیژنەی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ،یەکێکە لە لیژنە خزمەتگوزارییەکان کە لەسەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییدا هەیە و کاری گرنگی پێدانە بە توانا و بەهرە و کارامەییە کەسی و جیاوازەکانی خوێندکاران ، ئەمە وێڕای ئەوەی لە زانکۆی گەشەپێدان یەکەی کاروباری خوێندکاران هەیە و چەندین گروپی جیاوازی ڕێکخستووە بۆ بایەخدان بە تواناکانی خوێندکاران.
دەستخۆشی و پیرۆزباییمان هەیە بۆ کاک (ئەهوەن فاروق عیزەت ) و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین لە سەرجەم قۆناغەکانی ژیانیدا.