هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی دەرچوونی خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو
2019-02-07 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زمان ]
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی دەرچوونی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو.
لە چوار بواری گشتی توێژینەوەی (زمانەوانی، ئەدەب، وەرگێڕان و بەرهەمهێنان) و لە پانزە سێشینی جیاوازدا پڕۆژەی دەرچوونی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و ڕێنمایی پێویست پێشکەش بە خوێندکاران کرا.
ئەمساڵ دووجار هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی دەرچوونی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەدەچێت.