بەم نزیکانە کۆمپانیای گۆگڵ تۆڕی کۆمەڵایەتی Google+ لەکار دەخات
Search

بەم نزیکانە کۆمپانیای گۆگڵ تۆڕی کۆمەڵایەتی Google+ لەکار دەخات


2019-02-07 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

چەند ڕۆژێکە کۆمپانیای گۆگڵ دەستی کردووە بە ناردنی ئیمەل بۆ بەشداربوان و بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی Google+ بە مەبەستی ئاگادار کردنەوەیان لە داخستن و کۆتایی هێنان بە و تۆڕی کۆمەڵایەتیە.

لە سەرەتای ئیمەیلەکەدا کۆمپانیای گۆگڵ باس لەوە دەکات کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوەوە واتە ٢٠١٨ بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە بەم نزیکانە تۆڕی کۆمەڵایەتی Google+  بە یەکجاری دادەخەن و ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ٤ ی ئەم مانگەوە بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت ئەژمار و پەیج دروست بکرێت .

کۆمپانیای گۆگڵ لەو ئیمەیلەی کە ناردوویەتی بۆ بەشداربوانی باس لە کۆتا ڕۆژی ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتیە دەکات و بەرواری ٢ ی مانگی ٤ ی ئەم ساڵی وەکو دوا وادە بۆ کوژاندنەوەی سێرڤەرەکانی تۆڕەکە دیاری کردووە بە شێوەیەکی هەمیشەیی .

کۆپانیای گۆگڵ هەر لەو نامەیەدا  هۆکاری کۆتایی هێنان بەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە گەڕاندەوە بۆ کەمی ژمارەی بەشداربونی Google+ ، لە هەمان کاتدا داوا لە بەشداربوانی دەکات پێش ئەو بەروارەی سەرەوە و داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکە لەو لینکەی کە بۆی ناردوون داتا و بەڵگە نامەکانیان داونلۆد بکەن و سەیڤی بکەن .

تۆڕی کۆمەڵایەتییەی گووگڵ Google+ لە ساڵی 2011 دروست کرا هاوشێوەی تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، تویتەر ، وی چات ، ئینیستا گرام و هتد بەڵام بە هۆی کەمی بەکارهێنەرانی ئەو تۆرە کۆمەڵایەتیە کۆمپانیەکە بڕیاری داخستنی دەرکردووە.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی