چوارەمین كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەستی بە كارەكانی كرد
Search

چوارەمین كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەستی بە كارەكانی كرد


2017-04-08 (شەممە) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

كەمێك لەمەوبەركارەكانی چوارەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەستی پێكرد.

ئەم كۆنفرانسە كە بە چاودێری بەڕێز د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە ئامادەبوونی بەڕێزان پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانكۆو پڕۆفیسۆر د.مەریوان احمد رشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ بەڕێوە دەچێت، چوارەمین كۆنفرانسی زانستی زانكۆیە و لە هۆڵی پرۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی لە كەمپی گۆیژەی زانكۆ رێورەسمی دەستپێكردنی ئەنجام دەدرێت.

 لە كۆنفرانسی ئەمساڵی زانكۆ چەندین سەرۆك زانكۆی كوردستان و دەرەوەی كوردستان بەشدارن، ئەمە جگە لە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانكۆو ئەكادیمیانی كوردستان.

شایانی باسە لەم كۆنفرانسەدا نزیكەی (180) توێژەر بە (115) توێژینەوەی قبوڵكراو لە كۆی (203) توێژینەوەی پێشكەشكراو لە (10) وڵاتی جیهانەوە بەشدارن، تەوەرە سەرەكییەكانیش بریتین لە (تەوەری یاسا و زانستە رامیارییەكان و تەوەری زمان و تەوەری كارگێڕی و ئابووری و تەوەری تەكنەلۆژیای زانیارییەكان)، ئەمەو وا بڕیارە كۆنفرانسەكە دوو رۆژ بخایەنێت و تیایدا توێژینەوەكان لە هۆڵەكانی كەمپی گۆیژەی زانكۆ تاووتوێ بكرێن.

بۆ سەیرکردنی ماڵپەڕی فەرمی کۆنفڕانسەکان کلیک لێرە بکە

uhd.edu.iq : University of Human Development