ئيڤێنت : ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی یاسایی به شێوه‌ی پراكتیكی
2019-02-04 (دووشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]
به سه‌رپه‌رشتی م. جمال ئه‌نوه‌ر طه مامۆستای زمانى انگلیزی له به‌شی یاسای به‌یانیان ڕۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری4 \2\2019 به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی پرفسیۆر د.ئه‌نوه‌ر محمد فرج و ڕاگری كۆلیجی یاسا‌و ڕامیاری و سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ری به‌ش و مامۆستایان و خوێندكاران ئيڤێنتێك به‌رێوه چووله لایه‌ن خوێندكارانی سیمسته‌ری یه‌كه‌می به‌شی یاسای به‌یانیان له هۆڵی پرۆفسیۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی \ ته‌لاری (C) به ناونیشانی (ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی یاسایی به شێوه‌ی پراكتیكی)، کە تیایدا چه‌ند کەیسێكی یاساییان بەشێوەی کورتە فلیم ئه‌نجام بە زمانی ئینگلیزی. ژماره‌ی كه‌یسه‌كان بریتی بوو له شه‌ش كه‌یس كه باسی له خراپ به‌كارهێنانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كه‌یسی كوشتن وڕوداوی هاتووچۆو تیایدا نمایش كرا له كۆتایدا باشترین كه‌یس ده‌ستنیشان كرا.